سلێمانى... سلێمانى

پێنج ساڵ بەسەر مەرگى جەلال مەلەکشا تێدەپەڕێت

964+
وریا فەتاح

پێنج ساڵ لەمەوبەر لەم رۆژەدا(31.10.2020)، دڵی شاعیرێکی یاخی لە لێدان کەوت، بەڵام دەنگە بەرزەکەی هەرگیز کپ نەبوو.

جەلال مەلەکشا، تەنها شاعیر نەبوو؛ بەڵکو دەنگی ئازادی و ویژدانی گەلێک بوو کە ساڵانێکی زۆر لەپێناو وشە و بیروباوەڕیدا، تاریکیی زیندانەکانی تاقی کردەوە.

یەکێک لە خەونە هەرە گەورەکانی، ئاواتێک بوو کە لە سادەترین دێڕی شیعردا کردی بە سرودێکی نەمری بۆ ئازادیی و شکاندنى سنوورە دەستکردەکان، هەر بۆیە بە دەنگێکى بەرز وتى:
ئاخۆ دەبێ، ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم، جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراژی شاری سنە، هاوار بکەن؛
سلێمانی… سلێمانی؟