به منداڵانى باخچه‌یه‌كی ساوایان ئاشنا كران
له توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر 1250 مێرووله‌ى جۆراوجۆر پارێزراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پاراستنى مێرووله جۆاوجۆرهكان به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان پۆلینکاریان بۆ كراوه و بۆ توێژینه‌وه‌ى جۆراوجۆر سوودیان لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به گرنگیشیان زانیووه منداڵان له‌و ته‌مه‌نه‌ى خۆیان له‌نزیكه‌وه ئاشناى ئه‌م جیهانه بكرێن.
تیمى بهڕێوهبەرایهتییهكه، پێشوازیان لە منداڵانى باخچەی ساوایانى رۆنای تایبەت كرد بە مەبەستی ئاشنا بوونی منداڵەکان وەک نەوەی دواڕۆژ بە مۆزەخانەی مێروولەکان و بینینی مێروولەی جیا جیا بەشێوەی کرداری.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى به 964ـى وت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن باخچه‌ى ساوایان و قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌كه‌یان ده‌كرێت و ئه‌وانیش له نزیكه‌وه مێروولهكانیان پێ ئاشنا ده‌كه‌ن.
وتیشی “مۆزه‌خانه‌كه‌مان دووه‌م گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌یه له سه‌ر ئاستى عێراقدا كه له رووى زانستییه‌وه پشتى پێده‌به‌سترێت”.
كلۆ و په‌پوله به چه‌ندین جۆرییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دان مێرووله‌ى دیكه له‌و مۆزه‌خانه‌یه داندراون و هه‌ر هه‌مووشیان مێرووله‌ى ناو سروشتى هه‌رێمى كوردستانن، كه به‌پێی ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌و مۆزه‌خانه‌یه هه‌زار و 250 دانه له‌و جۆره مێروولانه پارێزراون.