خۆتان لە زمانى زبر بەدوور بگرن

نجومەنی باڵای دادوەری داوا دەکات کاندیدەکان پابەندی رەوشتی کێبڕکێی هەڵبژاردن بن

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ، داوای لە سەرجەم کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کرد، کە پابەندی رەوشتەکانی کێبڕکێی دیموکراتی بن و خۆیان لە بەکارهێنانی زمانی ناوزڕاندن و هێرشکردنە سەر رکابەرەکانیان بەدوور بگرن.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی دادوەرییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنەکە داوای لە کاندیدەکان کرد کە خۆیان بە دوور بگرن لە هەر جۆرە سووکایەتیکردن، ناوزڕاندن، یان هێرشکردنە سەر کاندیدە رکابەرەکان، چ لە رێگەی کەناڵە میدیاییەکانەوە بێت یان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا.

لە کۆتاییدا، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی بە توندی هۆشداریدا و رایگەیاند: “ئێمە رێکارەکانی یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بە هەر کەسێک کە ئەنجامدانی سەرپێچی یان سووکایەتیکردنێک بەسەردا ساغ بێتەوە کە زیان بە ناوبانگی کەسانی تر بگەیەنێت یان ئاسایشی گشتیی تێکبدات لە ماوەی پرۆسەی هەڵبژاردندا.”

گرنگترین خاڵەکانی بانگەوازەکە:

سنووردارکردنی کێبڕکێ: ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە کە پێویستە کێبڕکێی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی یاسادا بمێنێتەوە.
پێشخستنی پرۆژەکان: داوای لێکرا کە کێبڕکێ تەنها لە رێگەی خستنەڕووی بەرنامە و دیدگاکانی کاندیدەکانەوە بێت، کە یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و بەشداریکردنی کاریگەری هاووڵاتیان بدات.
هەڵبژاردنی شایستەترین: ئامانجی کۆتایی کێبڕکێی دیموکراسی بریتییە لە یارمەتیدانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بەپێی مافی دەستووریی خۆیان، شایستەترین کەس بۆ نوێنەرایەتیکردنیان لە پەرلەمان هەڵبژێرن.

ژیان ئاساییە: ئەو گوندەى بێ بانگەشەشە

ژیان ئاساییە: ئەو گوندەى بێ بانگەشەشە