به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه
سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر کۆچی دوایی کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌واڵى كۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر راگەیاند كه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
دادوەر برایم ئیسماعیل حه‌مه‌د خۆشناو، لەساڵی 2002 وەک دادوەر دەستی بەکارکردووە و لە ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2022 سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بووە.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى پرسەو سەرەخۆشی خۆى ئاراستەی بنەماڵەو خزم و کەسوکارو دۆستانی خوالێخۆشبوو كردووه.