لەسەر رێگای هەولێر - کەرکوک
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا چەند کەسێک سووتان و گیانیان لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک چەند کەسێک سووتان و گیانیان لەدەستدا.
کەمێک لەمەوبەر لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە ئاگریانگرت و بەتەواوەتی سووتان.
بەپێی ئەو زانیاریانە سەرەتاییانەی دەست 964 کەوتووە، چوار کەس لە رووداوکەدا گیانیان لەدەستداوە کە دەوترێ ئەندامی یەک خێزانن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری