یەکشەممەی داهاتوو
موچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
964+
توانا نەقی
رۆژی یەکشەممە 2.11.2025 موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات هەمان ڕرۆژ موچەی مانگی ئاب و موچەی مانگی شوباتی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1.7.2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.