دوو کەس کوژران و برینداریش هەیە

ئیسرائیل سێ هێرشی ئاسمانی کردە سەر غەزە

964+

ژێوار خدر

لەدوای نزیکەی سێ هەفتە لە ئاگربەست و وەستانی شەڕ، سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکردەوە و بەهۆیانەوە دوو کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری مەحمود بەسەڵ، وتەبێژی بەرگری شارستانی غەزە بڵاویکردووتەوە، ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باشووری غەزە ئەنجامداوە و لە هێرشەکاندا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە.

ئەم پێشەهاتە لە کاتێکدایە، ئیسرائیل حەماسی بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار کردووە و  وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، “حەماس باجێکی قورس دەدات”.

نوسینگەی ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا  بڵاویکردووەتەوە، هێرشی ئەمڕۆی حەماس بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل لە غەزە و پێشێلکردنی رێککەوتننامەی گێڕانەوەی تەرمی بارمتەکان، بەزاندنی هێڵی سوورە و سوپای ئیسرائیل وەڵامێکی قورسیان دەداتەوە.

"فەرمانی هێرشی توند دەدەمە سوپا دژ بە غەزە"