دیمەنی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق - ئەمڕۆ سێشەممە - وێنە: INA
چی دیکە روویداوە؟
ناوخۆی عێراق هەڵوەشاندنەوەی 220 تۆڕی نێودەوڵەتی راگەیاند
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، هەڵوەشاندنەوەی 220 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تەنیا لە ئەمساڵدا راگەیاند.
عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە نوێنەری دەزگا میدیاییەکانی وت، 96 تۆڕی بهكارهێنانی سێکسی هەڵوەشێنراونەتەوە کە 99 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی تۆڕی سێکسی، و ژمارەی حوکمدراوانی ئەم تاوانە 276 حوکمدراو بوون.
هەروەک، 220 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ئەمساڵدا هەڵوەشێنراونەتەوە کە 91 کەس بوونەتە قوربانی تاوانەکانیان، تا ئێستا 24 تۆمەتبار لەم تاوانەدا حوکم دراون.
بههادلی وتی، ئەمساڵ هەڵوەشاندنەوەی 22 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن و قاچاخچێتی بە کرێکاری بیانی و کۆچبەرانەوە بەخۆیەوە بینیوە کە 91 کەس بوونەتە قوربانی لەگەڵ 13 حوکمدراو.
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی 16 تۆڕی سواڵکردن کرد وتی، ژمارەی قوربانییەکانیان گەیشتە 39 قوربانی لەگەڵ دەرچوونی 37 بڕیاری دادوەری دژ بە ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی ئەو تۆڕانە.