زێڕ کەمێک هەرزان بوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
مسقاڵی 21 هاتووەتە 790 هەزار دینار
نرخی زێڕ سەربەرەو خوار بووەتەوە و بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
لە دوێنێ ئێوارەوە نرخی زێڕ دەستی کردووە بە دابەزین و لە چاو دوێنێدا بۆ هەر مسقاڵێکی 21 زیاتر لە 20 هەزار دیناری لێبووەتەوە.
نرخی ئۆنسەی زێڕ لە دوێنێوە هاتووەتە 3928 دۆلار و نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 600 دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 28.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 828 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 790 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 677 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.