بۆ ته‌شه‌سه‌ندنى رووداوه‌كان هاوڵاتیان خه‌تابار ده‌كات
عێراق یاساى به‌رگرى شارستانى هه‌موارده‌كاته‌وه و سزاى سه‌رپێچیكار ده‌گه‌یه‌نێته 10 ملیۆن دینار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له عێراق كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای به‌رگرى شارستانى ده‌كرێت و هه‌موو هۆكاره‌كانى ته‌شه‌سه‌ندنى رووداوه‌كان خراوه‌ته ئه‌ستۆى هاوڵاتیان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان بۆیه ده‌یانه‌وێت سزاى سه‌رپێچیكاران له یه‌ك ملیۆنه‌وه بگه‌یه‌ننه 10 ملیۆن دینار.
نەواس سەباح، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی به‌رگرى شارستانى عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، زۆربەی رووداوەکان کە لە عێراق تۆمار دەکرێن، بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتی گشتییه، چونكه زۆربەیان زۆر بچووک دەست پێدەکەن و هاوڵاتی دەتوانێت لە خولەکە سەرەتاکاندا کۆنتڕۆڵی بکات، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێت.
وتیشی “ئەگەر بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ رووداوه‌كاندا بکرێت، حاڵەتی رووداوه‌كان گەورە نابن و کۆنتڕۆڵکردنیان ئاسان ده‌بێت “.
زۆرترین ئەو سەرپێچیانەی کە تیمەکانی بەرگریی شارستانی تۆماری دەکەن، چ لە کۆگاکان یان لە باڵەخانە بازرگانییەکاندا، بەکارهێنانی ساندویچ پانێڵە لە بیناسازیدا، و دانانی مۆلیدە و بڕێک لە کیسە گڕگرتووەکان لەسەر سەربانی باڵەخانەکان، جگە لە کەمتەرخەمی لە مەرجەکانی سەلامەتی و دەرچوون و پەیژەی فریاکەوتن و تابلۆکانی ئاماژەدانی تایبەت بە خۆپارێزی.
نه‌واس، به پێویستى ده‌زانێت هەموو باڵەخانە بازرگانییەکان و پڕۆژەکان تیمی خۆپارێزییان هەبێت، چ لە دامەزراوە حکومییەکان کە پاسەوانی بەرگریی شارستانییان تێدایە یاخود پڕۆژە و کارگە و مۆڵە بازرگانییەکان.
لەبارەی رێکارە یاساییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرپێچییەکاندا، روونیکردەوە كه رێکارە یاساییەکان بەپێی کەرتەکە جیاوازن، بەو پێیەی پڕۆژە سەرپێچیکارە تایبەتەکان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێن بەپێی دەسەڵاتە یاساییەکان، پاشان ئاڕاستەی دانیشتنی یەکلاکردنەوە دەکرێت بۆ غەرامەکردنی، لەگەڵ رێگە نەدان بە دووبارە کردنەوەی پڕۆژە یاخود کارگە یان باڵەخانەکە مەگەر دوای جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی سەلامەتی.
ئاماژەی بەوەشكردووه، کە سەرۆک وەزیران فەرمانی کردووە بە داخستنی تەواوی هەر پڕۆژەیەکی سەرپێچیکار و دووبارە نەکردنەوەی مەگەر دوای جێبەجێکردنی هەموو پێداویستییەکانی مەرجەکانی سەلامەتی.
به‌پێی یاسای ئێستای بەرگریی شارستانی، سزای دارایی بۆ سه‌رپێچیكاران لە نێوان 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینارە، بەڵام پڕۆژەیەکی هەموارکردنەوەی یاساکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئامانجی بەرزکردنەوەی بڕی غەرامەکانە بۆ نزیکەی 10 ملیۆن دینار و داخستنی تەواوی پڕۆژەکە و دووبارە نەکردنەوەی مەگەر دوای جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکانی سەلامەتی و ئاسایش.