"پێشمه‌رگه پێویستى به شاره‌زایی و پڕچه‌ككردنه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه"
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هۆكاره‌كانى سستى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 ئاشكرا ده‌كات
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، هۆكاره‌كانى سستى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 ئاشكرا ده‌كات، كه یه‌كێك له‌و هۆكارانه ئابوورییه، ده‌شڵێت، پێشمه‌رگه پێویستى به شاره‌زایی و پڕچه‌ككردنه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه.
لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە به 964ـى راگەیاند، پڕۆسه‌ى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى 70 و 80 به‌دڵًى خه‌ڵكی كوردستان نییه و خاوی پێوه‌دیاره به‌ڵام نه‌وه‌ستاوه.
وتیشی “هۆكاره‌كان بریتین له كێشه‌ى ئه‌منى، په‌یوه‌ىندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سیاسی و ئابوورى”.
له‌باره‌ى ئه‌و هاوكارییه‌ى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانیشه‌وه بۆ پێشمه‌رگه دابین كراوه،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تاوه‌كو ساڵێكى دیكه هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت و بڕیاری نوێی له‌باره‌وه ده‌درێت.
روونیشیكرده‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كان هاوپه‌یمانان هیچ فشارێكیان بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو یاداشتانماه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوانیان هه‌یه‌و ههه‌ردوو لاش پابه‌ندی چه‌ند خاڵێك كراوه، وتیشی ” پێشمه‌رگه پێویستى به شاره‌زایی و پڕچه‌ككردنه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه”.
پێداچووه‌نه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن