موچەى مانگى هەشت

بەغدا موچەى فەرمانبەرانى نارد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند کە بە غدا، بڕى 945 ملیار و 817 ملیۆن دینارى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى خستووەتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەریم.

ئەو پارەیەى نێردراوە، بۆ موچەى مانگى 8ـى 2025ـە.

بەپێى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى، ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕى 945 ملیار و 871 ملیۆن دینار، وەک تەمویلى موچەى مانگى هەشتى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، خراوەتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندى.

وەک هەموو جارێک لەدواى تەمویلکردنى موچە، وەزارەتى دارایى خشتەى موچە بڵاودەکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە سبەینێوە دەستبە دابەشکردنى موچە بکرێت و لەماوەى سێ رۆژدا فەرمانبەران وەریبگرن.

هەرێم داهاتی نانەوتی دەنێرێ و چاوەڕێی هاتنی موچەیە

هەرێم داهاتی نانەوتی دەنێرێ و چاوەڕێی هاتنی موچەیە