رێژەی سەوزایی هەولێر 20%

پێنج هەزار داری بەردار لە پارکی هەواری هەولێر چێندراون

964+

دەشتی عارف – هەولێر

لە هەولێر و لەناو پاڕکی هەوار، زیاتر لە پێنج هەزار داری بەردار چێندراون، کە داری پڕتەقاڵ و زەیتوونن و ئەندازەیی پاڕکەکانیش دەیانەوێت لەداهاتوودا رێژەکەی زیاتر بکەن، هەر بەوەش وایانکردووە رێژەیی سەوزایی بگەیەنن بە سەدا 20.

لە پارکەکانی هەولێر زۆربەی ئەو دارانەی چێندراون، داری ژاڵە و سیسەم و ئەلبیزیان، چونکە ئەو دارانە لەگەڵ کەش و هەوای ناوچەکە دەگونجێت.

ئەندازیار رێبین ئەحمەد، بەرێوەبەری ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر، بە964ـی وت، ماوەی دوو ساڵە لەپارکی هەوار و هەولێر سەروو پێنج هەزار دار پڕتەقاڵ و 350 دار زەیتونیش چێندراون هەر لە هەمان پاڕک، ئامانجیشیان زیادکردنی ئەو رێژەیەیە لەداهاتوودا لە پارکەکانی دیکەش.

وەک دەڵێ، ناتوانن داری بەردار لەسەر شەقامە خێرا و سەرەکییەکان یان شوێنی گشتی بچێنین، چونکە لەوانەیە لەکاتی بەرگرتن منداڵ بچێت لێی بکاتەوە، زیان بەدارەکان بگەیەندرێ و مەترسی رووداوی هاتوچۆش زیاد دەکات.

“کە دار پرتەقاڵ و زەیتوونەکان بەریانگرت ئەوکات لەوانەیە بدرێت بە کۆمپانیایەک تاوەکو سود لە بەرهەمەکە وەربگرێت جا بۆ فرۆشتن بێت، یان لە کارگەکان بکرێن بە شەربەت و زەیت”، ئەندازیار رێبین وای وت

لە پاڕکەکانی هەولێر زۆربەی ئەو دارانەی کە دەچێندرێت داری ژاڵە و سیسەم و ئەلبیزیان، چونکە ئەو دارانە لەگەڵ کەش و هەوای ناوچەکە دەگونجێت و رێژەیەکی کەم ئاویان دەوێت، رێژەی سەوزایش لەهەولێر ئێستا بووە بە لە %20 و لە شەش ساڵی رابردوودا توانراوە %2.5 رێژە سەوزای زیاد بکرێت، چەند پڕۆژەیەکی تری سەوزایش ماوە کە ئەگەر تەواو بکرێت رێژەی سەوزایی زیاتر بەرزدەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژینگەدۆستێکی قەڵادزێ، 16 ساڵە دوو هەزار داری چاندووە

ژینگەدۆستێکی قەڵادزێ، 16 ساڵە دوو هەزار داری چاندووە