پلاستیک و کەلوپەلى ماڵەوە

کەلار؛ باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى ئاگرى گرت

964+
میلاد جەلال- گەرمیان

کەمێک لەمەوبەر، ئاگرێکى گەورە لە کۆگایەکى پلاستیک و کەلوپەلى ناوماڵ کەوتەوە و ئاگرەکە گەیشتووەتە نهۆمى سێیەمى باڵاخانەکە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، ئاگر لە باڵەخانەیەکى سێ نهۆمى ناوبازاڕى کەلار کەوتەوە و ئاگرەکە گەیشتە نۆهمى کۆتایى.

پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە لە زارى شایەدحاڵان و خەڵکى ئەو گوزەرە، زانیویەتى کە ئەو شوێنەى ئاگرەکەى لێکەوتووەتەوە کۆگایەکى پلاستیکى و کەلوپەلى ناوماڵ بووە و بەخێرایى ئاگرى گرتووە.

عەباسى کامێرا کە شایەدحاڵێکى رووداوەکەیە، وەکخۆى بۆ 964 باسى دەکات، یەکەم کەس بووە گەیشتووەتە سەر ئاگرەکە، هەرچەند سێ ئاگرکوژێنەوەى تێدا بەکارهێناوە، بەڵام ئاگرەکە بەخێرایى تەشەنەى کردووە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى، بە شەش ئۆتۆمبیلى ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵى کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکەن و تا کاتژمێر 5:30 خولەک تەنیا نهۆمى یەکەم و دووەم کۆنتڕۆڵکرا، بەڵام تا کاتژمێر 5:45 خولەک نهۆمى سێیەم کۆنتڕۆڵ نەکراوە و تیمەکان سەرقاڵى کوژاندنەوەین.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح