هەفتەیەکە سەربەرەوخوارە

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی و هەر مسقاڵێک 10 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە

964+

شۆڕش قادری

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردووە و ئەمڕۆش هەر مسقاڵێک نزیکەی 10 هەزار دیناری دیکەی لێبووەوە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ شەممە 25.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 880 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 840 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 720 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 112 دۆلار دیاری کراوە و نرخی 100 دۆلاریش لەسەر 141 هەزار دینار حساب کراوە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زێڕى عه‌یار 21 لە هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ 865 هه‌زار د...

زێڕى عه‌یار 21 لە هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ 865 هه‌زار دینار

نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەرزتر بووەتەوە

نرخی زێڕ ئەمڕۆ بەرزتر بووەتەوە