بەرمیلەکانتان حازر بکەن و لە کارتەکانتان دڵنیا ببنەوە

سبەی لە چەند گەڕەکێکی رانیە نەوتەکەی زستان دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی لە چەند گەڕەکێکی رانیە لە ئیدارەی راپەڕین، نەوتەکەی زستان دابەش دەکرێت، بۆیە هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بەرمیلەکانتان حازر بکەن و لە کارتەکانیشتان دڵنیا ببنەوە، چونکە هەر ماڵێک کارتەکەی بەسەرچووبێ، بێ بەش دەبێت.

قایمقامیەتی رانیە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بڕیارە سبەی یەکشەممە 26.10.2025 پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە گەڕەکەکانی ( رۆژستی، بیتوێن ستی، رانیەی نوێ، دابان، تیتۆکە، ماردین، کۆدۆ، ئازادی، داستان، کارۆخ و شارەوانی) دەستپێ بکات کە لەلایەن 40 تانکەر و لێژنەی سوتەمەنی دابەشی گەرەکەکانی ناو رانیە دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت، پێویستە هاوڵاتیان سەردانی بریکارەکانی خۆیان بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە کارتی وەرگرتنی نەوت چونکە هەر هاوڵاتیەک کارتی نەوتی بەسەرچووبێت، ئامێرەکە ناتوانێت قبوڵی بکات و پێویستە سەردانی دارایی رانیە بکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات کارتەکانیان بۆ کارا بکرێت.

لە هەفتەیەکدا 35 هەزار خێزان لە ئیدارەی راپەڕین نەوتیان...

لە هەفتەیەکدا 35 هەزار خێزان لە ئیدارەی راپەڕین نەوتیان وەرگرتووە

ئەمڕۆ لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی نەوت دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی نەوت دابەش دەکرێت