كەشوهەوا و ژینگەكەی وێرانە

هیندستان بارانی دەستكرد دەبارێنێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەسەڵاتدارانی نیودلهی بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەیەکی باراندنی بارانیان ئەنجام دا، بە بەکارهێنانی تەکنیکی چاندنی هەور بە تەنۆلکەی تایبەت.

ريخا گوپتا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پایتەختی دەلهی، کە نیودلهی لەخۆدەگرێت، لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە، “بۆ یەکەمجار لە دەلهی، ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی بارانی دەستکرد لە رێگەی چاندنی هەورەوە تەواو بوون، کە فاکتەرێکی تەکنەلۆژی گرنگە لە شەڕی پایتەخت دژی پیسبوونی هەوا”.

شارەزایان دوێنێ پێنجشەممە بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکەیان لە ناوچەی بۆراری ئەنجام دا.

گوپتا وتیشی: “بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی 28 و 29 و 30ی ئەم مانگەدا هەورەکان پایتەخت بگرنەوە و ئەگەر بارودۆخی کەشوهەوا گونجاو بێت، ئەگەری هەیە دەلهی لە 29ی مانگدا یەکەم بارانی دەستکرد بەخۆیەوە ببینێت.”

بە قسەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی دەلهی، حکومەت بەنیازە بەم داهێنانە هەوای پایتەختەكەیان پاک بکاتەوە و هاوسەنگی لە ژینگەدا بپارێزێت.

پایتەختی هیندستان ساڵانە لە وەرزی پاییزدا ژینگەی زۆر پیس دەبێت و کوالێتی هەوای زۆر بە قورسی تێكدەچێت، لە ویلایەتەکانی پەنجاب و هاریانا کە دراوسێی پایتەختن، کە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گرنگە لە باکووری هیندستان، ساڵانە نزیکەی 18 ملیۆن تۆن برنج بەرهەم دەهێنرێت، زیاتر لە 20 ملیۆن تۆن پووش و پاشماوەی بەروبوومیش راستەوخۆ لە کێڵگەکان یان لە نزیکیان، دەسووتێنرێن دوای دروێنەکردن، ئەمەش سەرەڕای قەدەغەکردنی فەرمی، بەڵام كارەكە هەر دەكرێت، كە دەبێتە هۆی داپۆشینی پایتەخت بە دووکەڵ کە دەکەوێتە ناوچەیەکی نزمەوە، ئەمە جگە لەوەی دەلهی لە یاییزدا رەشەبا و كەشوهەوای ناجێگیر بەخۆیەوە دەبینێت.

لە هەندێک شوێن نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزد...

لە هەندێک شوێن نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە