دیمەنی زانکۆی گەرمیان وێنە: سۆشیاڵ میدیا
بۆ چەندین بەش
زانکۆی گەرمیان هەلی خوێندن لەرێگەی فۆڕمی راستەوخۆوە رادەگەیەنێت
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان، هەلێکی دیکەی خوێندن لە کۆلێج و بەشەکانی زانکۆ بۆ خوێندکاران لە رێگەی فۆڕمی راستەوخۆوە رادەگەیەنێت، دەتوانن پڕیبکەنەوە و لە بەشە جیاوازەکان ناویان بگەڕێتەوە.
زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتری خوێندن بۆ خوێندکاران دەست دەکەن بە دابەشکردنی فۆرم.
ئاماژە بەوەشکراوە، خوێندکاران دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 26.102025 فۆڕمی راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری زانکۆ لە کەمپی سەرەکی زانکۆ – بەردەسوور بۆ ئەو بەشانەی دیاریکراون پڕبکەنەوە.
ئەمەش سەرجەم مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتنە:
– دەرچووانی ساڵانی پێشتر ئەگەر 5 ساڵ بەسەر دەرچوونیان لە پۆلی 12 ئامادەیی تێنەپەڕیبێت دەتوانن فۆرمی زانکۆلاین (خوێندنی خۆڕایی) و پاراڵێل (خوێندن بەپارە) وەربگرن.
– کۆنمرەی 60 بەسەرەوە بە خۆڕایی وەردەگیرێن جگە بەشە زانستییە پراکتیکیەکان کە کۆنمرەی 65 بەسەرەوە دەبێت.
– کۆنمرەی 60 بەخوار بەشێوەی پاراڵێل وەردەگیرێن جگە لە بەشە زانستییە پراکتیکیەکان کە کۆنمرەی 65 بەخوار دەبێت.
– بۆ خوێندنی بەیانیان نابێت تەمەنی پێشکەشکار لە 30 ساڵ زیاتر بێت، بەڵام ئەگەر کۆنمرەی لە 80% بەسەرەوە بوو رێگەی پێدەدرێت لەبەیانیان درێژە بەخوێندن بدات.
– بۆ خوێندنی ئێواران تەمەن مەرج نییە و کۆنمرەی 55% بۆ هەندێک بەش و کەمتریش بۆ هەندێک بەشی دیکە وەردەگرێت.
– ئەوانەی ناویان لەسیستەمی زانکۆلاین هەیە بۆ ئەمساڵی خوێندن 2025 – 2026 ناتوانن فۆرم وەربگرن.
– دواکات بۆ گەڕانەوەی فۆرمەکان رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 30.10.2025 دەبێت.