نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
بەرزبووەتەوە
نرخی نەوت بەرەو 66 دۆلار هەنگاودەنێت
964+
توانا نەقی
لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەشێوەیەک بۆ 60 دۆلار دابەزى، بەڵام دوو رۆژە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت و ئەمڕۆیش گەیشتە سەروو 65 دۆلار، هەرچەندە دووێنێ ئێوارە بەزرتر بووەوە کە چاو ئەم بەیانیەدا.
ئەمڕۆ هەینی 24.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 69 سەنت دیاری کراوە و هەر بەرمیلێک زیاتر لە دۆلارێکی چووەتەسەر.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش دواى ئەوەى زیاتر لە هەفتەیەکە لەخوار 60 دۆلارە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەیى عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، راگرتنی شەڕوشۆڕ ل ناوچەکە و ئارام بوونەوەی دۆخی ئەو شوێنانەی نائارامی تێدا بووە هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکە.