لەلایڤی تیکتۆک بەنرخی ئەسڵ دەفرۆشرێت
بالەی ئەمازۆن لە کوردستان تەقەی تێکەوت و هەمووی ئەسڵی نییە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
شەوانە لە رێگەی لایڤی سۆشیال میدیاوە بەتایبەت تیکتۆک كۆمەڵێك کاڵا و شمەک ساغ دەكریتەوە و دەفرۆشرێت، فرۆشیارێکێش کە خۆی لایڤ دەکاتەوە دەڵێت، دەبێت هاوڵاتیان ئاگادار بن بە نرخی ئەسڵی کاڵای عادی و سینیان پێنەفرۆشن.
مەحمود محەمەد گەنجێكی شاری هەولێرەو لە رێگەی لایڤەوە شت دەفرۆشێت ئەو بە 964ـی وت، “دەمەوێت رێنمایی و ئامۆژگاری هاوڵاتیان بکەم تا خەڵك قۆڵیان نەبڕدرێت.
وتیشی، “ئامانجمان هۆشیاركرنەوەی خەڵكە كەلوپەلی سینی بە ئەوروپی دەفرۆشرێ و قۆرغكاری تەواو دەكرێت و هیچ كەلوپەلێكی ئەمازۆن ئۆرجیناڵ و ئەسڵی نییە هەمووی لەدەرەوە بە ساختە دەفرۆشرێ و دەنێردرێت بۆ كوردستان و لێرە بە ئۆرجیناڵ دەیفرۆشن”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی