چاوەڕیی کۆمپانیا و بەڵێندەرن بچن بە دەمیانەوە

زانکۆی گەرمیان بەشەناوخۆییەکان پاکدەکاتەوە و ئامێرەکانیش چاک دەکەتەوە

964+

توانا نەقی

پاککردنەوەی بەشەناوخۆیەکانی کوڕان و کچان و چاکردی ئامێرە لە کارکەوتووەکانیان لە زانکۆی گەرمیان دەدرێت بە تەندەر کۆمپانیا و بەڵێندەرانی ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە.

ئەمڕۆ پینجشەممە، زانکۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کاتی چاککردنەوە و ئیشپێکردنی ئامێری بەشەناوخۆییەکانە لە کەلار و خانەقین و هەروەها پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بەهەمان شێوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە ماوەی گرێباست یانی لە رۆژی دەستبەکاربوونیەوە دەست پێدەکات تاوەکو 31.12.2025 کۆتایی دێت.

وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له‌ ڕۆژى سێشەممە21.10.2025ـەوە دەستی پێکردووە تا رۆژی دووشەممە 3.11.2025 کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 12:00ـینیوەڕۆ بەرامبەر 100 هەزار دینار دەبێت کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

مه‌رجه‌كان بۆ کۆمپانیا بەشداربووەکان پێکهاتوون لە: 

– پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ى كه‌به‌شدارى ده‌كه‌ن، موڵه‌تى یاساییان هه‌بێت.

– پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌ستۆپاكی  ساڵی 2025ـیان هه‌بێت.

– پێویستە پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکانى بۆ ساڵى 2025 هەبێت.

– پێویستە کۆمپانیا بەڵێننامەى نوسراو بۆ دەستەبەرکردنى تەندەر پێشکەش بکات.

زانکۆی سلێمانی بە زۆنگاوی دەستکرد ئاوی ئاوەڕۆ پاکدەکا...

زانکۆی سلێمانی بە زۆنگاوی دەستکرد ئاوی ئاوەڕۆ پاکدەکاتەوە