چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
هاوڵاتییان چەندیان لەلایە؟
میکانیزم دادەنرێ تا پارەی کارەبا بە قیست بدرێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو قەرزی یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینارەی لەلای هاوبەشانی کارەبایە، دەیەوێ بە قیست لێیان وەربگرێتەوە.
ئەمە لەلای وەزارەتەکە، میکانیزمێکی نوێیە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی کارەبا، کە بڕەکەی زیاتر لە یەک ترلیۆن و 200 ملیار دینارە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندنی وتووە، بەپێی میکانیزمە نوێیەکە، ئەو قەرزانەی لەسەر هاوڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکانە، بەشێوەی قیستی مانگانە دەخرێتە سەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری و بەو شێوەیە کۆدەکرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی، لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی بڕی قیستەکان و وادەی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پلانەکە راسپێردراوە.
پلانەکە بەو جۆرەیە، دوای کۆتاییهاتنی کاری لیژنەکە، رێنمایی و گشتاندنی پێویست ئاراستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دەکرێت تا ئەو رێکارە نوێیە وەک چارەسەر دانەوەی قەرز بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.