ئامارى نوێی کۆمسیۆن
کارتی نوێى ده‌نگده‌ران سێ ملیۆنى تێپه‌ڕاند و سزاكانیش له 450 نزیك ده‌بێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له عێراق ده‌نگده‌رانى كارتى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق سێ ملیۆن و نیوى تێپه‌ڕاند و ژمراه‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ش كه سه‌رپێچیان له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كردووه نزیك ده‌بێته‌وه له 450 سه‌رپێچی.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاماری تۆماری دەنگدەرانی کارتی نوێى راگیه‌اند كه‌له ماوه‌ى 23.9.2025 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 23.10.2025 له‌هه‌موو پارێزگاكانى عێراق گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 583 هه‌زار و 704 كارت و كارتى چاپكراوی نوێش ژماره‌كه‌ى گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 107 هه‌زار و 988 كارت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رێژەی کارتە دابەشکراوەکان لە هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەمدا گەیشتە 62.5%، لە کاتێکدا رێژەی کارتە دابەشکراوەکان لە کۆی گشتی کارتە نوێیەکاندا گەیشتووه‌تە 54.2%.
له‌باره‌ى سزاى كاندید و لایه‌نه‌كانیش له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن کۆی گشتی سزاکان تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 23.10.2025 گەیشتووه‌تە 540، سه‌رپێچی و كه له‌ناویاندا ژمارەی پیاوانى سه‌رپێچیكار 396 و ژمارەی ژنان 82 بوو، بەڵام ژمارەی دروشم و وێنەکان گەیشتە 62.