له قایمقامهوه بۆ بۆ ماتۆڕسوارهكانى خورماتوو
“هەر ماتۆڕسکیلێک بەشەوان هاتوچۆ بکات چاوی بە ماتۆڕەکەی ناکەوێتەوە”
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بە بڕیاری ئیدارەی قەزای خورماتوو هاتوچۆی ماتۆڕسکیل بهشهوان تاوهكو کاتێکی نادیار قەدەغەکرا و بڕیارەکە لەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت، كه هەر ماتۆڕسکیلێک پێچەوانەی بڕیارەکە بێت دەستبەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت.
زولفەقار حەیدەر، قایمقامی دوزخورماتوو بە964ـی وت، بڕیارەکە لە کاتژمێر 8:00 ـى شەو تاوهکو 6:00ـی بەیانی دهگرێتهوه، بەهەمو شێوەیەک هاتوچۆی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە و هەر ماتۆڕسکیلێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ببیندرێت، دەستبەجێ دهستى بهسهردا دهگیرێت.
وتیشی “ههر ماتۆڕسکیلێک بگیرێت دەگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سەڵاحەدین و جارێکیتر ماتۆڕەکانیان پێنادرێتەوە، چونکە خاوەنەکانیان پێشووتر ئاگادار کراونەتەوە”.
ئهم بڕیاره ئهوانهش دهگرێتهوه كه ماتۆڕ لێدهخوڕن و موڵەتیشیان نییه.
سهبارهت بەو ماتۆڕسکیلانەش کە کاری گەیاندن و دلیڤەری دەکەن، کارئاسانیان بۆ کراوە بەوەی ههڵگرى ئهو بەڵگەنامەی ئەو چێشتخانەیە بێ كه کارى لێدەکات و پێویسته پابەندی رێنماییەكانی هاتوچۆ بێت.
بهقسهى قایمقام، ئەم بڕیارە تەنیا له خورماتوو جێبەجێ دەکرێت، بە هۆکاری ئەوەی رێژەیەکی بەرچاو ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا لە قەزاکەدا زیادی کردوەو بونەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی و زیادبوونی رووداوەكانی هاتوچۆ و زۆربوونی سكاڵای هاوڵاتیان لەسەر خاوەنی ماتۆرسكیلەكان، کە تەنیا لەدوو شەوی رابردودا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە 11 ماتۆڕسوار دەستگیرکراون و دەستبەسەر ماتۆڕەکانیاندا گیرا کە ببونە هۆی بێزارکردنی دانشتوانی قەزاکە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن