بەشێوەی ئەلیکترۆنییە و مۆبایلەکانتان پێبێ

ئەمڕۆ لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی نەوت دابەش دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی دەورووبەری بەشێوەی ئەلیکترۆنی نەوت دابەش دەکرێت، هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە بەرمیلەکانتان بێننە بەردەرگا و مۆبایلەکانیشتان پێبێ.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی مەلاقەرە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی سنووری ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی دەڵێت، ئەمڕۆ  پێنجشەممە 23.10.2025  دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشە نەوتی ماڵان بەسەر هاوڵاتیان بە شێوازی ئەلیکترۆنی.

دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان، مۆبایلەکانیان لەلابێت.

چەند مانگێکە پسولەی خۆراک لە چەند ناوچەیەکی کوردستان بووەتە ئەلیکترۆنی و لەڕێی ئەپلیکەیشنێکەوە بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، دیارە ئەو بەشە نەوتەی ئەمڕۆش لە ناحیەی مەلاقەرە بەو شێوەیە دەدرێت بە هاوڵاتیان.

بڕیاری حکومەتەوە لەهەموو ناوچەکان دەست بەدابەشکردنی ن...

بڕیاری حکومەتەوە لەهەموو ناوچەکان دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێ

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوت لە هەولێر دەستیپێکردووە

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوت لە هەولێر دەستیپێکردووە