30 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت
كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى باوه‌نور به‌رده‌وامه و 15%ـى ته‌واو كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەنداوەكانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنور له سنوورى ناحیه‌ى پێبازى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رده‌وامه ز رێژەی ئەنجامدراو له‌كاره‌كانى گه‌یشتووه‌ته 15%.
به‌نداوه‌كه، یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ئیداره‌كه و لەسەر روباری سیروانە لە نێوان دەربەندیخان و کەلار، حكومه‌ت و هاوڵاتیان دڵیان به‌وه خۆشه‌وه كه به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌كه له‌رووى گه‌شتیاری، به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با، ماسی و كشتوكاڵ سوودى زۆرى لێ ده‌بینن و ژماره‌یه‌كی زۆرى هه‌لیكاریش بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌ڕه‌خسێنێ.
كاره‌كانى دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه، له‌لایه‌ن کۆمپانیای جۆینڤێنچەر زۆزک – هایدرۆکۆنستراکتیا و بەڵێندەری لاوەکی کۆمپانیای هابیکا جێبەجێدەکرێت و لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاویش سەرپەرشتی دەکرێت.
بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخانكراوه كه بریتییه له 250 ملیار دینار و به‌ته‌واوبوونیشی توانای کۆگاکردنی 30 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى ده‌بێت.