بەڕێوەبەرەکەیان وا دەڵێ

“ئەگەر پۆلیسی دارستانی گەرمیان دۆخی باش ناکەن، هەڵیوەشێننەوە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان پڕە لە کەموکورتی، بەڕێوەبەرەکەشی دەڵێت، راوچی و ھەموو خەڵک ئەزانن چەند دۆخمان خراپە، بەڵام کەس فریامان ناکەوێت.

ئەو بەڕێوەبەرە چەندینجار نوسراوی کردووە، بەڵام ئاوڕێکی خێریان لێ نەدراوەتەوە.

عەمید شوان محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و پاوانی گەرمیان بە 964ى وت، ئۆتۆمبێلەکانیان بەکەڵک نایەت، بەنزینیان نییە، کارمەندیان کەمە و وەزعیان تابڵێی خراپە، کەسیش ئاوڕیان لێناداتەوە.

“سنوری کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر فراوانە، ھەموو ساڵێک نوسراو لەسەر نوسراو دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە”، شوان محەمەد وای وت.

ئەو داوای کرد، ئەگەر پاڵپشتییان ناکەن و کێشەکانیان بۆ چارەسەر ناکەن، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ھەڵبوەشێنرێتەوە.

لەبارەی گرتنی باڵندەیەکی قوش”شاھین” لە سنوری گەرمیان لەلایەن چەند کەسێکەوە، بەڕێوەبەرەکەی پۆلیسی دارستان وتی، ئەو کەسانە پەیوەندیان پێمانەوە کردووە.

بەشێکیان لە کەرکوکن و بەشێکیشیان لە خاڵسن، ئەو باسی لەوەکرد، قەرارە لە چەند رۆژی داھاتوودا لەگەڵ باڵندەکەی کە راویان کردبوو، بچنە لایان، ئەوانیش رووبەڕووی یاسایان دەکەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات

دادگاش سۆراغی شاهینی دەست راوچییەکانی گەرمیان دەکات

ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە دوو مانگ زین...

ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە دوو مانگ زیندانی سزا دران