سووتەمەنی رژێنراوە و دەریاچەی دوکان لە مەترسیدایە

مەترسییەکە ئێجگار گەورەیە و دەست بە چارەسەرکردنی کراوە 

964+

توانا نەقی

زۆری نەمابوو دوو ملیۆن کەسی سنووری سلێمانی بێ ئاو بن و هەرچی زیندەوەری ناو دەریاچەی دوکانە لە ناوبچن، هۆکارەکەشی رژانی بڕێکی زۆر پاشماوەی سووتەمەنی و نەوتی رەشە لە سنووری خەلەکان و نزیک دەریاچەی دوکان.

بەقسەی رێکخراوێکی پاراستنی ئاو ئەگەر بارانێک بباریایە ئەوە ئەو نەوتە رەشە دەچووە دەریاچەی دوکان و کارەساتی دەنایەوە.

کارەساتەکە گەورەیە فریابکەون

نەبیل موسا سەرۆکی رێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق کوردستان بە 964ـی وت،  کەسانێک بە تانکەر ئەو سووتەمەنییەیان رژاندووە لە نزیک گوندی قامیشە کە نزیک خەلەکان و چارەسەری بنەڕەتی نەکرێت وێران دەبن.

وتیشی، ئەوان چوونەتە سەر شوێنەکە و تەنیا سێ کیلۆمەتری ماوە بگاتە دەریاچەی دوکان، بە گەیشتنیشی ئاوەکە بەشیوازێک پیس دەبوو دوو ملیۆن کەسی سنووری سلێمانی بێ ئاوی خواردنەوە دەبوون.

مادەکان قورسن و ژەهراوی بوون هەرچی زیندەور و ماسی ناو دەریاچەکەیە لە ناوی دەبات

ئەفسەرێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بە 964ـی وت، ئەو مادانەی کە لە پاشماوەی سووتەمەنیەکەدان قورسن و بێتو بگاتە ناو دەریاچەکە تەواوی ماسی و زیندەوەرانی ناوی لە ناودەچن.

دەشڵێت، یەک بارانی بەس بوو بۆ ئەوەی کارەساتەکە لەدەست دەربچێت و ئەوان گومانیان لە تانکەری سوتمەنی هەیە بەڵام نازانن لە کوێوە هاتووە

وێنەی تانکەرێکمان گرتووە کە ئەو سووتەمەنییەی رژاندووە و بەدوایدا دەگەڕێین

لەسەر ئەو کێشەیە و رووداوەکە ئارام عومەر سەرۆکی شارەوانی خەلەکان بە 964ـی وت، ئەوان ئەوەیان ب دەرکەوتووە تانکەرێک ئەو سووتەمەنیەی رژاندووە و وێنەی گیراوە و دراوە بە لایەنە ئەمنییەکان تاوەکو بیدۆزنەوە.

لەبارەی چارەسەر ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ دەستیان کردووە بە رژاندنی خۆڵێکی زۆر بەسەر پاشماوەی سووتەمەنییەکە و ۆاشان وشک دەبێت و بە شۆفڵ و گڵابە کۆیدەکەنەوە، ئەمە رێگایەکی زانستییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەترسییە.

964 بەردەوام بوو لە بەدواداچوونەکان و زانینی مەترسییەکانی ئەم رووداوە، شارەزایەکی نەوت و کانزا ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بە بزانیەک دەورووبەری ئەوشوێنە یان زیەوەیەکە دیاری بکرێت و نمەنەی خاکەکەی ببرێت بۆ پشکینین پاشان هەڵبکەندرێت و تا کاریگەرییەکی نامێنێت.

ئێستا لە دوای 964 خەەکە گەورەتر بووە و هەم میدیاکانی دیکە و هەمیش لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێڵن بۆ چارسەرکردن و رزگارکردنی دەریاجەی دوکان و خەڵکی سنووری سلێمانی لەو کارەساتە.

پاشماوەی سووتەمەنی کێشە بۆ ئاوی دوکان دروست دەکات 

پاشماوەی سووتەمەنی کێشە بۆ ئاوی دوکان دروست دەکات