لە سنووری گەرمیان

چوار ئاسکیان راوکرد و دەستگیرکران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە سنووری ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان، چوار کەس رۆشتبوونە سنوورەکە و چوار ئاسکیان کوشتبوو، دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسی دارستان دوو لە راوچیەکان دەستگیرکراون.

ھاشم عەلی، وتەبێژی پۆلیسی دارستان بە 964ـی وت، “کاتژمێر 11:00ـەی شەوی رابردوو، بنکەی پۆلیسى خانەقینمان ئاگادارکرایەوە کە چوار راوچی رۆشتوونەتە سنووری ناحیەی قۆرەتوو بۆ راوکردن، مەفرەزەکانیشمان دەستبەجێ گەیشتبونە شوێنەکە”.

“دوای رووبەڕووبوونەوەی راوچیەکان لەگەڵ پۆلیسی دارستان ھەڵھاتن، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دوو لە راوچیەکان لە نزیک گوندی کانی ماسی دەستگیرکراون، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان و دوو چەک و ئەو چوار ئاسکەشی کە کوشتبویانە”،ھاشم عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئەنجامی رەوبەڕوەبەونەوەکە چەند فیشەکێک بەر ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسی دارستان کەوت و لەکارکەوتوەە، فەرمانی دەستگیکردن بۆ دوو راوچیەکەی دیکەش دەرچووە و لەھەوڵی دەستگیرکردنیانن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە مۆكەبە دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیر کران

لە مۆكەبە دوو راوچی لەکاتی راوکردندا دەستگیر کران