ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ دهۆك ده‌بێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلأ

له‌ یاریی لووتكه‌ی خولی نایابی عێراق له‌ تۆپی پێ، یانه‌ی دهۆك رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه‌ و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش ئاماده‌ی یارییه‌كه‌ ده‌بن.

له‌ گه‌ڕی 19 و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می خولی عێراق، یانه‌ی دهۆك له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا یاریی ده‌كات، كه‌ به‌هێزترین یاریی گه‌ڕه‌كه‌یه‌.
یارییه‌كه‌ كاتژمێر 18:15 خوله‌ك ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌ماوه‌ری و پڕ ركابه‌ریی بێت.

تۆڕی 964 ده‌زانێت، جه‌ماوه‌رێكی زۆر خۆیان بۆ ئاماده‌بوون له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ران له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ یارییه‌كه‌ ده‌چنه‌ دهۆك.

دهۆك ئه‌نجامه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقدا زۆر باشن و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مجاره‌ش بردنه‌وه‌ تۆمار بكات.

زه‌وڕا له‌ پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌یه‌ به‌ 33 خاڵ، دهۆكیش له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌ به‌ 31 خاڵ و به‌ بردنه‌وه‌ی یاریی سبه‌ی، رێك شوێنی زه‌وڕا ده‌گرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ له‌ لای خۆیه‌وه‌ له‌ یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا، ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ یانه‌ی نه‌ورۆز دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باش، ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌ركێكی قورسدا له‌ به‌غدا، به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ یاریی ده‌كات.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نه‌فتی به‌سڕه‌ – زاخۆ 13:45
كه‌ربه‌لا – نه‌فتی وه‌سه‌ت 16:00
قوه‌ی جه‌وییه‌ – نه‌ورۆز 16:00
دهۆك – زه‌وڕا   18:15
ته‌ڵه‌به‌ – نه‌جه‌ف  20:30.