سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
“هێشتا پێویستمان به هاوكاری هاوپه‌یمانان هه‌یه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا، هێشتا پێویستییان به هاریكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منى عێراق، ئه‌م قسه‌یه‌ى كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه سوپاسالاری پێشمه‌رگه و به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماده‌ی بوون، هاریكاری هاوبه‌شی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دولایه‌نه‌ی ئه‌منی نێوانیاندا، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و دۆخی سوریا، تاوتوێكران.
هه‌ردوولا هاوڕابوون كه داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سوریا ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كانی عێراقدا، هێشتا پێویستییان به هاریكاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
شانده هاوبه‌شه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه هه‌رێمى كوردستان و دوێنێش هه‌مان شاند سه‌ردانى پارێزگاى نه‌جه‌فیان كردبوو.