له كه‌ركوك كه‌متر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌ده‌ن
251 كه‌س شه‌ڕى بردنه‌وه‌ى 13 كورسی ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كه‌ركوك بۆ هه‌ردوو ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى، كه‌متر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌توانن ده‌نگ ده‌ده‌ن و 251 كه‌سیش خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ى 13 كورسیی له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده كردووه.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ئه‌م زانیارانه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له پارێزگاى كه‌ركوك بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كه‌ركوك به بازنه‌ى ده‌یه‌مى هه‌ڵبژاردن داندراوه.
ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كه له بایۆمه‌ترى تۆماركراون بریتییه 958 هه‌زار و 141 ده‌نگده‌ر، تیایدا 897 هه‌زار و 30 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و 61 هه‌زار و 62 كه‌سیش له ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگده‌ده‌ن.
43 ناوه‌ندى تۆماركردن كراونه‌ته‌وه و 330 ناوه‌ندى ده‌نگدانی تایبه‌ت و هه‌زار 733 وێستگه‌ش بۆ ده‌نگدانى گشتى كراونه‌ته‌وه.
هه‌زار و 595 فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاماده‌كراون، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى وێستگه‌كانیش بریتین له نۆ هه‌زار و 720 كه‌س.
هه‌زار و 924 سندوقی ده‌نگدان، 359 سندوقی سكاڵا ئاماده‌كراون.
هه‌زار و 924 ئامێری لێكۆڵینه‌وه هه‌زار و 924 ئامێری ژماردنى ده‌نگه‌كان، 359ئامێری ناردنى ده‌نگ، پێنج هه‌زار و 284 كامێرای چاودێری و پێنج هه‌زار و 772 كابینه‌ش دابینكراون بۆ رۆژى ده‌نگدان.