"قه‌نه‌فه‌ى لێ دروست ده‌كات و ده‌یانێرێته‌وه بازاڕه‌كانى هه‌رێم!"
CPT: توركیا دەستی بە بڕین و گواستنەوەی دارستانەکانی ئامێدی كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه سوپاى توركیا به‌پێی پلانێكی داڕێژراو، دارى دارستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى ئامێدی ده‌بڕێت و له‌رێگه‌ى تراكتۆریشه‌وه ده‌یانگوازێته‌وه بۆ ناو وڵاته‌كه‌ى، رێكخراوی CPTیش ده‌ڵێت، به‌شێكی ئه‌م دارانه بۆ دروستكردنى كورسی قه‌نه‌فه به‌كاریان ده‌هێنێت.
كامه‌ران عوسمان، رێكخه‌ری تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی به 964ـى راگه‌یاندن، سوپای توركیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینه‌وه‌ی دارستان و پارچه‌پارچه‌كردنی داره‌كانی كوردستانی له‌سنوری ئامێدی ده‌ستپێكردووه.
ده‌شڵێت ” ته‌واوی داره‌كان به تراكتۆری مه‌ده‌نی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو توركیا و به‌شێكیان بۆ سووته‌مه‌نی و به‌شه زۆره‌كه‌شیان بۆ دروستكردنی كورسی و قه‌نه‌فه و كه‌لوپه‌لی له ته‌خته دروستكراوی ناو ماڵ به‌كارده‌هێندرێن و دواتر ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، هه‌ڵمه‌تى بڕین و گواستنه‌وه‌ى ئه‌م دارانه له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێكردووه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین، له سنوری قه‌زای ئامێدی گرتووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت “داره‌كان به شۆفڵ و حه‌فاره ده‌رده‌هێندرێن و به ئامێری بڕه‌ڕی پێشكه‌وتووش پارچه پارچه ده‌كرێن”.
ته‌واوی داره‌كان به تراكتۆری مه‌ده‌نی، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ناو توركیا و به‌شێكیان بۆ سوته‌مه‌نی سودیان لێوه‌رده‌گیرێت، به‌شه زۆره‌كه‌شی بۆ دروستكردنی كورسی و قه‌نه‌فه و كه‌لوپه‌لی له ته‌خته دروستكراوی ناو ماڵ له‌لایه‌ن كارگه‌كانی توركیاوه به‌كارده‌برێن و دواتر ئه‌م كه‌لوپه‌لانه ده‌نێردرێنه‌وه ناو بازاڕه‌كانی كوردستان و به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشرێنه‌وه”.