"لەکەلار"
چاڵ و چۆڵیەکانی ھەردوو پردەکەی گازینۆ و بەردەسور پڕدەکرێنەوە
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
لە بازاڕی کەلارەوە تا گەڕەکی بەردەسور دوو بەرزە پردی تێدایە دەکەونە گەڕەکی ئازادی لەناو ھاوڵاتیان بە “گازینۆ”ناودەبرێت،ئەویتریان لە گەڕەکی بەردەسورە، ھەردوکیان کەڵکیان نەماوە و بوون بە چاڵ و چۆڵی، شارەوانیش دەڵێت،”نۆژەنیان دەکەینەوە”.
دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانی کەلار بە 964ى وت،”چەندساڵێک پێش ئێستا ھەردوو پردەکە نۆژەنکرانەوە، بەڵام دیسان درزیان بردۆتەوە و نێوانی کۆنکرێتی پردەکان چاڵ بوون”.
“دەرخستەمان بۆ نۆژەنکردنەوەی ھەردوو سایدەکەی دوو پردەکەمان کردوە، لەم رۆژانەدا دەستدەکەین بە نۆژەنکردنەوەیان و ئەو چاڵانە بە مەوادی تایبەت پڕدەکەینەوە بۆئەوەی گرفت بۆ شۆفێران دروست نەکات،لەگەڵ ئەوەشدا راگری ئاسنی پردەکانیش ئەوەی شکابێت چاکی دەکەینەوە و بۆیاخیان دەکەین”،دلێر حوسێن وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی یەکجاری چاڵی پردەکان بودجەیەکی زۆر زۆری دەوێت، چونکە دەبێتە کۆنکرێتی پردەکان بەتەواوی ھەڵوەشێنینەوە و دوبارە دایان بنێینەوە، بەڵام ئەو
پڕکردنەوەش گرفتی نیە و چەند ساڵێک کێشەی نامێنێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح