بازرگان و خاوەنکارانی کوردستان لە کرماشان بوون

“هەوڵ دەدەین پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئێران دروست بکەین”

964+

شۆڕش قادری

پێشانگایەکی بازرگانی بە بەشداری بازرگانان و خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان لە کرماشان بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستانیش دەڵێت، هەوڵ دەدەن پەرە بە هاوکاری بازرگانی و دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ بەرهەمهێنەران و هەناردنکارانی ئێران بدەن.

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی توانستی هەناردەکردنی کاڵای پارێزگای کرماشان بە بەشداری بازرگانان و بەڕێوەبەرانی ژوورە بارزگانییەکانی هەرێمی کوردستان لە کرماشان بەڕێوەچوو.

پێشانگاکە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد و تا دوێنێ هەینی بەردەوام بوو، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئامانجیان لە بەشداریکردنی پێشانگاکە، لە نزیکەوە ئاشنابوون بە توانستە پیشەسازی و بازرگانییەکانی پارێزگای کرماشان و تاوتوێکردنی هاوکاری هاوبەشە لە بوارە جیاجیاکانی ئابووری بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەیانەوێ پەرە بە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران و بەتایبەتیش پارێزگای کرماشان بدەن کە هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و لە توانای یەکتر بۆ بەرەوپێشبردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەڵک وەرگرن.

بایی یەک ملیار و نیو دۆلار کاڵا لە مەرزەکانی کرماشانەو...

بایی یەک ملیار و نیو دۆلار کاڵا لە مەرزەکانی کرماشانەوە هاوردە کراوە

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی بازرگا...

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی پێشانگەی بازرگانیی ئێران و كۆڕبەندی عومان بكەن