مەریوان کەریم بە نیازی درامای نوێیە
“زۆربەی شانۆییەکان لەپێناو پارە دەچنە هۆڵەکانەوە”
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
مەریوان کەریم، ناسراو بە کەسایەتی حەمەتایەر لە درامای “بەختە باران” کارەکەیان لێ تێکداوە و دەڵێت، من ساڵانی زووش بێژەر بووم بەڵام بەهۆی گۆڕینی روخسارمەوە نەناسراومەتەوە.
لە ئێستا کار بۆ درامایەکی نوێ دەکات و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، سیناریۆکەی جارێ ماویەتی، ئێستاش هەر بە سیسکۆسی لۆق درێژ بانگم دەکەن و بەهیوام درامای باشتریش بڵاوبکەینەوە، پێشم وایە ئەو دەستەواژانە باشن و کوردیەکی پەتیە و دەبێ پێی ئاشنا بنەوە.
دەربارەی ئەو رەخنانەی ئاراستەی کرابوون لە بەرامبەر بەکارهێنانی وشەی سیسکۆسی لۆق درێژ وتی، زۆربەی شانۆییەکان لەپێناو پارە دەچنە هۆڵەکانەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح