به‌رهه‌مى ده‌سته‌خوشكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌ولێره له‌گه‌ڵ ناشڤیل
له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دابه‌شكردنى سووتەمەنی ده‌كرێته کارتی ئەلیکترۆنی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر دابه‌شكردنى سووتەمەنی ده‌كرێته کارتی ئەلیکترۆنی و پارێزگاریش گرێبه‌ستێكى بۆ دروستكردنى كارته‌كه واژۆ كرد، كه لە قۆناغی یەکەمدا 450 هەزار هاوڵاتی لێی سوودەند دەبن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی لیژنە‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکانی هه‌ولێرو کۆمپانیای جێبه‌جێکار، پرۆژه‌ی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر راگه‌یەندرا.
ئومێد خۆشناو ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی كه نه‌وت و گاز ده‌گرێته‌وه، هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی به ئه‌لیکترۆنیکردنی کاروباری داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
ئامانجی پڕۆژەکه خزمەتگوزاری گشتییه بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر کە مافی هەموو تاکێک بە یەکسانی دەپارێزێت و رێگر دەبێت لە دروستبوونی هەر کێشه‌و قەیرانێک لە سووتەمەنی به‌شی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته لەکاتی دابەشکردنی سوتەمەنییه‌کان، هەموو خێزانێک دەبێتە خاوەنی کارتی تایبەتی خۆی کە مافی پارێزراو دەبێت.
پرۆسه‌که به جۆرێکه بریکارەکانی دابەشکردن لە رێگای ئامێری کارتەکانەوە خزمەتگوزاریه‌که دەگەیه‌نن بە هاوڵاتیەکە و هەتاوه‌كو کارتەکەی خۆی بەکار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێ.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستکردنی ئه‌و کارتانه ده‌کرێ و له قۆناغی یه‌که‌مدا 450 هه‌زارهاوڵاتی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌کرێ 50 هەزار هاوڵاتی خه‌ڵکی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانن سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتییه، وەك یەكەمین پڕۆژەی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری دەستە خوشكی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ناشڤێڵد ئەنجام دەدرێت.
دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌خوشكیی له نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و شاره ئه‌مه‌ریكییه، هەردوو شار رۆڵێكی گه‌وره له بەرەوپێشوەچوونی په‌یوه‌ندییە كولتووری، شاره‌وانی، په‌روه‌رد، ته‌ندروستی، هونه‌ری و وه‌رزشی و سێکتەرەکانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی نێوان هه‌ردوولادا ده‌گێڕێت.