داوا دەکەن رۆڵەکانیان ببەن بۆ قوتابخانە نوێیەکە

دایکان و باوکانى قوتابیان لە خەلیفاوا گردبوونەوە

964+

وریا فەتاح

ژمارەیەک لە دایکان و باوکانى قوتابیانى قوتابخانەى خەلیفاوا گردبوونەوە و داوا دەکەن رۆڵەکانیان بۆ ئەو قوتابخانەیە بگوازنەوە کە دروستکراوە و هێشتا کلیلى کردنەوەى لێ نەدراوە.

لە گەڕەکى خەلیفاواى شارى سلێمانى، خانووى ماڵێک کراوە بە قوتابخانە و نزیکەى 400 قوتابى تێیدا دەخوێنن، هاوکار فەخرەدین، باوکى یەکێک لە قوتابییەکان بە 964ـى وت،”ئەوە هەموو شتێکە قوتابخانە نەبێت، مەتبەخ و ژووى نوستنیان لێکداوە و ناویان لێناوە قوتابخانە، ئاخر مەتبەخ و ژوورى نوستن کەى پۆل بووە”.
دایکى یەکێک لە قوتابییەکانیش وتى،”چوار چوار لەسەر کورسى دادەنیشن، هەر فێرنابن بنوسن و ئێمە خۆمان لەماڵەوە فێریان دەکەین”

ئەوان ئەمڕۆ بۆ ئەوە گردبوونەتەوە، قوتابییەکانیان بگوازرێتەوە بۆ ئەو قوتابخانە نوێیەى کە خێرخوازێک دروستى کردووە و هەموو شتێکى ئامادەیە، تەنیا موافەقەى پەروەردەى ماوە.