چی چاوەڕیی دەكات؟

هەڵبژاردەی عێراق هێشتا هیوای بۆ مۆندیال ماوە و دەبێت مەحاڵ بكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە بەبێ گۆڵ یەكسان بوو، بەمەش سعودیە بە جیاوازی گۆڵ بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی بەدەستهێنا.

ئەمشەو یارییەكە لە سعودیە لە پلەی ئۆفی پاڵاوتنەكانی ئاسیا كرا و لە كۆمەڵەی دووەمدا سعودیە و عێراق بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، هەریەكەیان بوونە 4 خاڵ، بەڵام سعودیە بە جیاوازی گۆڵی زیاتر توانی راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 سەركەوێت.

ئێستا ئەركی عێراق قورستر بوو، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ئیمارات دەكات، كە دووەمی كۆمەڵەی دووەم بوو، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە 1-2 گۆڵ بە قەتەڕ دۆڕا.

عێراق دەبێت بە هەردوو یاری ئیمارات تێپەڕێنێت و دوای ئەوەش دەچێتە یاریی پاشكۆی جیهانی، كە هێشتا دیاریی نەكراوە بەرامبەر كێ یاریی دەكات.

عێراق ئەركی خۆی زۆر قورس كرد، كاتێك لە قۆناغی پێشووی پاڵاوتن بە فەڵەستین دۆڕا و لەگەڵ كوێت یەكسان بوو، ئەمە عێراقی بەم رۆژە گەیاند، بەڵام لە تۆپی پێدا مەحاڵ نییە و هەموو ئەگەر و ئەنجامێك پێشبینیكراوە، بۆیە تیپی عێراق دەبێت قۆناغێكی دیكەی قورس ئەزموون بكات بۆ ئەوەی شەڕی گەیشتن بە مۆندیال بباتەوە و خەونی 40 ساڵی هاندەرانی وەرزشی لە عێراق بێنێتەدی.

ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر كۆریای باشوور ئەركی ...

ئەمشەو هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر كۆریای باشوور ئەركی قورسە