نازاندرێت هاوڵاتی کام وڵاتن
لە کەناراوەکانی وڵاتى لیبیا تەرمی 61 کۆچبەر دۆزرانەوە
964+
فهرهاد حهسهن
دەزگای لوتکە رایگهیاند، لەماوەی تەرمی 61 کۆچبەر لە کەناراوەکانی وڵاتى لیبیا لە نزیک سنوری تونس دۆزراونەتەوە و کۆچبەرەکان لەچەندین نەتەوەی جیاوازن پێکهاتون.
دەزگای لوتکە، كه چاودێری كاروباری ئاواره و پهنابهران دهكات، بڵاویكردهوه، تەرمەکان لە خاڵە جیاوازەکانی کەناراوەکانی رۆژئاوای تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و لە ناوچەیەکی نزیک لە سنوری تونس دۆزراونەتەوە، هەندێکیان بەخاک سپێردراون و بەشێکی دیکەشیان بۆ پشکنینی تەرم و بەڵگەنامە بردراونەتە بەشی پزیشکی دادوەری.
ئاماژهی بهوهشكردووه، کۆچبەرەکان لە چەندین نەتەوەی جیاوازن پێکهاتون، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە هاوڵاتی کام وڵاتانن.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، کۆی گشتی ئهو كۆچبهرانهى كه بهم دواییانه لە وڵاتانی باکوری ئەفریقاوه هاتوون بریتین له نزیکەی 895 هەزار کۆچبەر كه لە 45 وڵاتى جیاوازهوهن و لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولیشدا کەشتییەک کە 75 پەنابەری سودانی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی لیبیا نقوم بوو و لانیکەم 50 کەس گیانیان لەدەستدا.