لە شارباژێڕ
داربڕێک دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
وەرزەکە بەرەو سەرما ئەڕوات ئەگەر نەوت دابەش نەکرێت حاڵەتەکانی داربڕین زیاد دەکەن ئەوەتا لە سنوورى شارباژێڕ بە هۆکارى داربڕین هاوڵاتیەک دەستگیرکرا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنووری ناحیەی باسنێ لەوێ هاولاتیەکیان بە هۆکاری داربڕین دەستگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە ژمارەیەک داری بڕێوە و ئێستا بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.