جەوەکە فێنکى کرد

مەیشۆن؛ رێنمایى هەڵگرتنەوەى موبەریدە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

پایزە و کاتى هەڵگرتنەوەى موبەریدەیە، فرۆشیار و شارەزایەکى موبەریدەش تکا و رجا لە خەڵکى دەکات موبەریدەکانیان نەشۆن.

وەستا گەیلان نوری خاوەن كۆگایی موبەریدەبە لە هەولێر، ساڵانێکە ئیش و کارى فرۆشتنى موبەریدەیە و شارەزاییەکى باشى تێدا هەیە، ئەو لە 964ـەوە، رێنمایى هەڵگرتنەوەى موبەریدە بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت،”رجاتان لێدەکەم مەیشۆن، بۆ ئەوەى تەمەنى موبەریدەکانتان درێژ ببێتەوە”.

وەستا گەیلان باس لەوە دەکات، شۆردنى موبەریدە دەبێتە هۆى خراپبوونى بەتایبەت موبەریدەى پلاستیک.

داواش دەکات، موبەریدە ئاسنەکان تەنیا ژێرەوە بشۆرێت و پاک بکرێتەوە و بەهیچ شێوەیەکیش بە جەلاتین و نایلۆن نەیپێچن، چونکە وەک دەڵێت،”لە کاتى ئیشپێکرنەوەى دەبێتە هۆى ئەوەى 100 دۆلارى لێبدەیت و چاکى بکەیتەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گەنجێک لە کاتى دانانى موبەریدە کارەبا گرتى و گیانى لەد...

گەنجێک لە کاتى دانانى موبەریدە کارەبا گرتى و گیانى لەدەستدا