شارۆخ هیدایەتی وادەڵێت

“وتنەوەی گۆرانییەکانی بێژەن کامگار جورئەتی دەوێت”

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

شارۆخ هیدایەتی، ئەو هونەرمەندە لاوەی بەختی یاوەری بوو ببێتە ئەندامی خێزانەکەی کامگاران و دەشڵێت، جورئەتی دەوێت وتنەوەی گۆرانیەکانی بێژەن کامگار.

ئەم چەند رۆژە رۆژی کامگارانە لە باشور و دوێنێ شەوێ سلێمانیان پڕ موزیک و گۆرانی کرد و بڕیارە سبەیش لە هەولێر بن، بەڵام ئێستا لەبری بێژەن کامگار، شارۆخ هیدایەتی گۆرانییەکان دەخوێنێ و لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، راستە من لە بنەماڵەی ئەوان نیم، بەڵام قیسمەت بوو ببمە ئەندامی کامگاران و نۆ ساڵە لەگەڵیان کاردەکەم.

بێژەن کامگار 60 ساڵ گۆرانی بۆ خوێندین، بەڵام لێرە بەدوا توانای نەماوە و بۆ 964 دەڵێت، دوای خۆم شارۆخ هیدایەتیم جێهێشتووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

بێژەن کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی رێزلێنانی بۆ کر...

بێژەن کامکار لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی رێزلێنانی بۆ کرا