"لێکتێگەیشتنی هاوبەشمان لەگەڵ هەرێم هەیە"

هاتوچۆى عێراق: تۆمارکردنی سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانی کوردستان دەیانگرێتەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى هاتوچۆى عێراق ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لێكتێگه‌یشتنیان هه‌یه‌ و هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی هه‌رێم له‌ناوچه‌كانى عێراق سه‌رپێچی بكات، سه‌رپێچییه‌كه‌ى تۆمار ده‌كرێت.

عەمید نەسیر عەبدولستار، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتى هاتوچۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دەگرێتەوە.

وتیشی “بەغدا بە کرداری دەستی بە تۆمارکردنی غەرامەی هاتووچۆ کردووە بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەش کە تابلۆی هەرێمیان پێوەیە”.

سەبارەت بە میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم، روونیکردەوە، کۆبوونەوە و دیدار و هاوکاری لەنێوان هەردوولادا هەیە و لێکتێگەیشتن سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان لە نێوان بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمدا، و بە پێچەوانەشەوە هەیە .

ئاماژەی بەوەشکرد، ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ داهاتوودا راده‌گه‌یه‌نن.

هاتوچۆى عێراق: خێرایى زۆر هۆکارى رووداوەکانى هاتوچۆن

هاتوچۆى عێراق: خێرایى زۆر هۆکارى رووداوەکانى هاتوچۆن

عێراق له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زياتر له 10 هه‌زار سه‌رپ...

عێراق له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زياتر له 10 هه‌زار سه‌رپێچی هاتوچۆى تۆماركردووه‌