خانەوادەی یەکێک لە کرێکارەکان هاتوون

خاوەنکاری تەقینەوەکەی دوێنێی سلێمانی دەستگیرکراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

خاوەنکاری رووداوەکەی دوێنێ هەینی گەڕەکی زانکۆی شاری سلێمانی کە دوو کرێکار لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلێکی نەوتەوە گیانیان لەدەستدا دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی پۆلیس چوون بۆ کەشف و هێڵکاری رووداوەکە.

عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ئەمڕۆ شەممە ئەو هەواڵەی بۆ 964 پشتراست کردەوە و وتی، خانەوادەی یەکێک لە کرێکارەکانیش هاتوون بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

لە گەڕەکی زانكۆی سلێمانی، تانکییەکی نەوت تەقییەوە، كە لە ماڵێكدا بووە و دوو كەس لەسەربان كاری ئیزوگامیان دەكرد، بەڵام تانکییەکی نەوت گڕی گرت و دواتر تەقییەوە، بەهۆی سەرەتا یەكێكیان گیانی لەدەست دا، دواتر كەسی دووەم بە هەمان شێوە گیانی سپارد.

هەر دوو کرێکارەکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، عوسمان زیندانی وتی، ئەو کرێکارەی خانەوادەکەی خەڵکی سەقزە هاتوون بۆ وەرگرتنەوە و رێکارەکانی گەڕاندنەوەت تەرمی کرێکارەکە، ئەو خانەوادەشی کرێکارەکەیان خەڵکی کرماشانە تائێستا نەهاتوون بە دەم تەرمەکەوە.

سەندیکای رەتی کردەوە، ئەوان سکاڵایان هەبێ و وتی، بەپێی یاسا ناتوانین، بەڵام دەکرێ کەسوکاری کرێکارەکان سکاڵایان هەبێ و ئەوان وەک وارسی کرێکارەکان دەتوانن داوای یاسایی پێشکەش بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی گیان لەدەستدانی کرێکارەکان.

تەقینەوەی تانکی نەوتەکەی ماڵەکەی سلێمانی جگە کەوەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس زیان بەر ماڵە دراوسێکانیش کەوت و ئۆتۆمبێلێکی عەیبدار کرد، یەکێک لەو شایەتحاڵ و خاوەن ماڵانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ 964 وتی، دەنگێکی ئێجگار گەورە هاتووە و وایانزانیوە درۆن و فڕۆکەیە، کەچی تانکی ماڵە دراوسێکەیان بووە تەقیوەتەوە و پەڕیوە.

تەقینەوەی تانکی نەوتەکە زیانی بە دراوسێکانیش گەیاندوو...

تەقینەوەی تانکی نەوتەکە زیانی بە دراوسێکانیش گەیاندووە

برینداری تەقینەوەی تانكییەكە گیانی لەدەست دا

برینداری تەقینەوەی تانكییەكە گیانی لەدەست دا