"لابران و کۆکرانەوە"

پۆستەرەکانی بانگەشە زیانیان بە تۆڕەکانی ئاوی کەرکوک گەیاندووە

964+

شۆڕش قادری

لە کەرکوک بەشێک لە پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیانیان بە تۆڕەکانی ئاو گەیاندووە، هەڵمەتێک بۆ لابردن و کۆکردنەوەیان ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 و بە سەرپەرشتی قایمقام و بە هاوکاری لیژنەی پلاندانانی شار و بەشی باخچەکانی شارەوانی کەرکوک و هێزە ئەمنییەکان، هەڵمەتێک بۆ لابردنی تابلۆی ریکلام و بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تابلۆیانە زیانیان بە تۆڕەکانی ئاو و کەناڵەکانی ئاودێری و پارکە گشتییەکان و شۆستە ناوەندییەکان گەیاندبوو و ئاستەنگیان بۆ بینینی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان دروستکردبوو، هەندێک جاریش بوونەتەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە کەرکوک.

لەسەر گردێکی شوێنەواری لۆحە بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردن دا...

لەسەر گردێکی شوێنەواری لۆحە بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردن دانراوە

ئۆتۆمبێل لە دوو کەسی داوە لە کاتی دانانی وێنەی کاندیدێ...

ئۆتۆمبێل لە دوو کەسی داوە لە کاتی دانانی وێنەی کاندیدێک و گیانیان لەدەست دا