شەهیدی هاوڵاتی ناگرێتەوە
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى لێخۆشبونى پێشینه‌ى خانوبه‌ره بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدانى داوه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ى رابردوودا له باره‌ى لێخۆشبوونی پێشینەی خانوبەرە، وه‌كو پرسیار و تێبینى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه‌كه‌یان كردبوو.
سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی لێخۆشبوونی پێشینەی خانوبەرە، لێخۆشبوونەكه کەسوکاری شەهیدان (دایک، باوک، خوشک، برا، هاوسەر، کوڕ و کچ) دەگرێتەوە لە هەردوو شەهیدی (کیمیاباران و سەنگەر).
زیندانی سیاسی و بەرکەوتە، بەمەرجێک خودی کەسە زیندانی سیاسی یاخود بەرکەوتە بێت (نەک کوڕ و کچ یان خوشک و برای بەرکەوتە و زیندانی سیاسی).
جگە لەوانەی پێشینەی خانوبەرەیان وەرگرتووە، ئەو کەسوکارانه‌ى شەهیدان و زیندانی سیاسی و بەرکەوتانەی چەکی کیمیاویش دەگرێتەوە کە لە سندوقی نیشتەجێبوون سودمەندبوون .
ئەگەر ژن و مێرد یەکێکیان (خوشک، برا، کوڕ و کچ)ـی شەهید بێت یان زیندانی سیاسی یاخود بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بێت و پێشینەی خانوبەرەی راکێشابێت و بەناوی خۆی نەبێت و بەناوی هاوسەرەکەیەوە بێت، ئه‌وا لێخۆشبوو‌ن دەیگرێتەوە بە مەرجێک وێنەیەکی پشتڕاستكراوه‌ى گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج)ـى لەگەڵ خۆی بهێنێت .
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ى سه‌ره‌وه شەهیدی هاوڵاتی ناگرێتەوە .