شارباژێر

20 دۆنم دارستان و پوش و پاوان و رەز و باخى هاوڵاتیانى گوندى باراو سووتا

964+

وریا فەتاح

بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لەسنووری گوندی باراو لە شارباژێڕ کەوتەوە و بەهۆیەوە 20 دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتا.

پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، هەر لەسەرەتاوە مەفرەزە و کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک و  بەرزنجە هەروەها تیمی بەرگری شارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بە هەموولایەک و بە بەشدارى خەڵکى دڵسۆز و ژینگەدۆست، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان نزیکەی 20 بیست دۆنم لە پوش و دارستانی سروشتی و بەشێک لە رەز و باخی هاوڵاتیان سوتاون و زیانیان پێگەیشتووە .

وەک باسکراوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکی کەوتنەوەی ئاگرەکە .