دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە - وێنە: پۆلیسی هەولێر
دانی بەتاوانەکەیدا ناوە
پۆلیس: گەنجێکی 19ساڵ دوو ماتۆڕسکیلی لەناو هەڵەبجە دزیوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە هەڵەبجە و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت، ئەوەش بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل.
پۆلیسی شارەکە دەڵێ، دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سکاڵا تۆمارکرا لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلەکانیان لەناو شاری هەڵەبجە لە هەردوو گەڕەکی شافیعی و مامۆستایان دزراوە.
دەست بەجێ لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەست کرا بەلێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری، وە توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ه. ص. ن) تەمەن 19 ساڵ دانیشتووی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.
پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 5.10.2025 باسی لەوەکردووە، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەپێی مادەی 446 ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
ماوەی کەمتر لەمانگێکە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەربە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، توانراوە حەووت تۆمەتبار بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیربکرێن، کەسەرجەمیان دانیشتووی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بوون.