لە زیادکردنێکى ئاشکرادا
کۆمپانیایەک موڵکەکانى کۆمپانیاى چاڤى کڕى
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێکردنى دووەمی سلێمانى، کۆمپانیەیەک کە تائێستا ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە، سەرجەم ئەو موڵکانەى کۆمپانیاى جاڤى کڕییەوە کە وەزارەتى دارایى و ئابورى خستنییە موزایەدەوە.
موڵکەکان ژمارەیان 60 موڵک بوو، ئەمڕۆ دووشەممە، بە بڕى زیاتر لە 90 ملیار دینار لە زیادکردنێکى ئاشکرادا لەلایەن کۆمپانیایەکەوە کڕدرانەوە.
رۆژى 3.9.2025، وەزارەتى دارایى و ئابورى رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی، لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سەرجەم ئەو موڵکانەی بەناوى کۆمپانیاى چاڤى تۆمارکراون.
وەک باسکراوە، فرۆشتنى ئەو موڵکانە، لەبەرامبەر ئەو قەرزەیە کە نزیکەى 92 ملیار دینارە و لەسەر کۆمپانیاکە کەڵەکە بووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح